گەڕانەوە بۆ سەرەتا

دەربارەی وێبگەی چارزان

2026-08-27

دەربارەی وێبگەی چارزان

وێبگەی چارزان پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی تایبەتە بۆ بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی زانستی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی بە زمانی کوردی، بە هەموو شێوەزارەکانی،هەر چوار پارچەی کوردستان.

ئەم وێبگەیە بە مەبەستی پەرەپێدانی کەلتووری خوێندن و زیادکردنی دەستگەیشتن بە زانیارییە ڕاست، نوێ و باوەڕپێکراوەکان دامەزراوە. ئامانج ئەوەیە خوێنەرانی کورد بتوانن بە زمانی خۆیان لە سەرچاوەیەکی کوردیی باوەڕپێکراو سوود وەربگرن و لە هەمان کاتدا ببنە خوێنەر، نووسەر و وەرگێڕ.

ئامانجەکانی چارزان

ئامانجە سەرەکییەکانی وێبگەی چارزان ئەمانەن:

  • بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی زانستی و ئەکادیمی بە زمانی کوردی، بە هەموو شێوەزارەکانی، لە هەموو بەشەکانی کوردستان.

  • پشتگیری لە نووسەر و پسپۆڕانی کوردستان و پەرەپێدانی لێهاتووییەکانیان.

  • دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی خوێنەرانی کوردی ئاگادار، هۆشیار و زانستی.

  • وەڵامدانەوەی پرسیارە پەروەردەیی و زانستییەکانی ناو کۆمەڵگە.

مێژووی دامەزراندن

وێبگەی چارزان لە ساڵی ٢٠٢٢دا وەک بیرۆکەیەک دەستی بە کارەکانی کرد و لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٥دا بە شێوەیەکی فەرمی دامەزرا.

ئامانجی سەرەکیی دامەزراندنی ئەوە بوو کە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بوارە دیجیتاڵەکاندا بەهێزتر بکرێت.

سەرچاوەی بیرۆکە

بیرۆکەی چارزان لە ئەنجامی شیکردنەوەی دۆخی ناوەڕۆکی زانیاری بە زمانی کوردی لە ئینتەرنێت و بوارە ئەکادیمییەکان سەرچاوەی گرتووە. ئەم هەڵسەنگاندنە کەمبوونی ناوەڕۆکی زانستی و فێرکاری، پەرتوبڵاوی سەرچاوەکان و نەبوونی ستانداردێکی ڕوون بۆ ناوەڕۆکی کوردیی پیشان دا؛ کێشەیەک کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر فێربوون و پەرەپێدانی زمانی کوردی و توێژینەوە هەیە.

لە سەرەتادا، بیرۆکەکە وەک بیرکردنەوەیەکی کەسی دەستی پێکرد و دواتر لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی خاوەن ئەزموون، لە ڕێگەی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی وردترەوە، گەشەی کرد و گۆڕا بۆ بیرۆکەیەکی هاوبەش و پڕۆژەیی.

لە قۆناغی دواتردا، گروپێکی بچووک بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی بیرۆکەکە دروست کرا. ئەم پرۆسەیە بووە بنەمای گۆڕینی بیرۆکەکە بۆ پڕۆژەیەکی فەرمی، بە ئامانجی دروستکردنی بنچینەیەکی زانستی و دیجیتاڵیی باوەڕپێکراو بە زمانی کوردی؛ بنچینەیەک کە بتوانێت پشتگیری لە پەرەپێدانی زانیاری، توێژینەوە، پەروەردە و تەکنەلۆژیا، لەوانەش ژیری دەستکرد، بکات.

تیمی چارزان

پشت چارزان تیمێکی هاوبەش و پسپۆڕەکان و نووسەرانی بواری جۆراوجۆر وەستاوە؛ لە تەندروستی و تەکنەلۆژیاوە تا پەروەردە، زانست، نووسین و توێژینەوە.

ئەندامانی تیم لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بە هاوکاریی یەکتر کار دەکەن بۆ بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ناوەڕۆکی زانستی، ئەکادیمی و فێرکاری بە زمانی کوردی.

ئامانجی تیم تەنها بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک نییە؛ بەڵکوو دروستکردنی ژینگەیەکی ڕێکخراو، باوەڕپێکراو و ستانداردە بۆ گەشەپێدانی زانیاریی کوردی و بەهێزکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بوارە زانستی و دیجیتاڵییەکاندا.

چارزان بە تیمێک دەستی پێکردووە، بە کۆمەڵگەیەک گەشە دەکات، و بۆ داهاتووی زانیاریی کوردی کار دەکات.

پەڕە زانیارییەکانی تر

بابەتەکانی تر کە لە سیستەمدا تۆمارکراون.