پرسیارەکان دەربارەی بڵاوکردنەوەی بابەت لە وێبگەی چارزان
2026-08-27پرسیار و وەڵامەکان دەربارەی بڵاوکردنەوەی بابەت لە وێبگەی چارزان
ئەم بەشە بۆ ڕوونکردنەوەی پرسیارە باوەکان سەبارەت بە شێوازی ناردن، هەڵسەنگاندن و بڵاوکردنەوەی بابەت لە وێبگەی چارزانە.
١. چۆن دەتوانم بابەتێک لە چارزان بڵاو بکەمەوە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت لە چارزان، پێویستە سەرەتا هەژمارێکی بەکارهێنەر دروست بکەیت.
دواتر، لە بەشی Dashboard بابەتەکەت بنێرە. بابەتە نێردراوەکە لەلایەن تیمی بەڕێوەبردنی چارزانەوە پشکنین و هەڵسەنگاندن بۆ دەکرێت، و لەگەڵ ستاندارد و یاساکانی وێبگەکە گونجاو بوو، بڵاو دەکرێتەوە.
٢. ئایا بڵاوکردنەوەی بابەت لە چارزان پارەیە؟
نەخێر. بەکارهێنانی وێبگەی چارزان و ناردن و بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەری بەخۆڕاییە و هیچ تێچوویەکی بۆ نووسەر نییە.
چارزان پلاتفۆرمێکی زانستی، ئەکادیمی و دیجیتاڵییە و ئامانجی سەرەکیی پەرەپێدانی زانیاری، توێژینەوە و ناوەڕۆکی فێرکاری بە زمانی کوردییە. (چارزان)
٣. ئایا دەتوانم بابەتێکی بڵاوکراوە لە چارزان لە وێبگە یان پلاتفۆرمێکی تردا دووبارە بڵاو بکەمەوە؟
بەڵێ، بە مەرجی پابەندبوون بە یاساکانی سەرچاوە و مافی نووسەر.
ئەگەر بابەتێکی چارزان لە شوێنێکی تر دووبارە بڵاودەکەیتەوە، پێویستە:
بە ڕوونی ناوی چارزان و سەرچاوەی بابەتەکە نیشان بدرێت و باس بکرێت کە بابەتەکە لە وێبگەی چارزانەوە وەرگیراوە.
ناوی نووسەری بابەتەکە بە ڕوونی لەگەڵ بابەتەکەدا بنووسرێت.
زانیارییە سەرەکییەکانی بابەتەکە بە شێوەیەک نەگۆڕدرێت کە ناوەڕۆک یان مەبەستی نووسەر بگۆڕێت.
دووبارە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بەبێ نیشاندانی سەرچاوە و ناوی نووسەر ڕێگەپێدراو نییە.
٤. ئایا بڵاوکردنەوەی بابەت بە زمان یان زاراوەیەکی جگە لە کوردی ڕێگەپێدراوە؟
نەخێر.
زمانی سەرەکی و ڕێگەپێدراو بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت لە چارزان، زمانی کوردییە لەگەڵ هەموو شێوەزار و زاراوەکانی.
بۆیە بابەتەکان دەبێت بە یەکێک لە شێوەزار یان زاراوەکانی زمانی کوردی بنووسرێن. بڵاوکردنەوەی بابەت بە زمانێکی جگە لە کوردی لە چارزان ڕێگەپێدراو نییە.
٥. ئایا هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت بابەت بڵاو بکاتەوە؟
نەخێر. تەنها هەبوونی هەژمار یان پرۆفایل لە چارزان بە مانای هەبوونی مافی نووسین و بڵاوکردنەوەی بابەت نییە.
مافی نووسین و بڵاوکردنەوەی بابەت بەپێی مەرج و یاساکانی چارزان و ئاستی نووسەر دیاری دەکرێت. بەپێی ئەو ئاستەی بۆ نووسەر دیاری کراوە، مافی نووسین و بڵاوکردنەوەی بابەت بۆی چالاک دەکرێت.
بۆیە، بەکارهێنەر دەتوانێت پرۆفایلێکی هەبێت، بەڵام ئەگەر بەپێی مەرج و یاساکانی چارزان مافی بڵاوکردنەوەی بۆ نەدابینرابێت، ناتوانێت بابەت بڵاو بکاتەوە.
وردەکارییەکانی ئاستی نووسەر و مافەکانی نووسین و بڵاوکردنەوە لە بەشی «مەرج و یاساکانی چارزان» ڕوونکراوەتەوە.
٦. ئەرکی نووسەر چییە؟
نووسەر بەرپرسیارە لە ناوەڕۆکی بابەتەکەی و پێویستە دڵنیابێت کە بابەتەکە:
ناوەڕۆکێکی ڕێک و پەسەندکراوی هەیە.
سەرچاوەکان، لە شوێنی پێویستدا، بە شێوەیەکی ڕوون ئاماژەیان پێکراوە.
مافی کەسانی تر پێشێل ناکات.
لەگەڵ مەبەست و بوارەکانی کاری چارزان گونجاوە.
بە زمانی کوردی و یەکێک لە شێوەزار و زاراوەکانی کوردی نووسراوە.
٧. ئایا چارزان مافی ڕەتکردنەوەی بابەتێکی نێردراوی هەیە؟
بەڵێ.
تیمی بەڕێوەبردنی چارزان مافی ئەوەی هەیە بابەتێک، ئەگەر لەگەڵ یاسا، ستاندارد، بوار و سیاسەتی ناوەڕۆکی وێبگەکەدا نەگونجێت، ڕەت بکاتەوە یان داوای چاکسازی و دەستکاریکردنی بکات.