ئەندامانی تیم

ناساندنی ئەندامانی تیمی چارزان کە لە پەرەپێدانی ئەم پلاتفۆرمەدا بەشداری دەکەن و بەرپرسیارێتی جیاواز لە ئەستۆی خۆیان دەگرن.

تکایە چاوەڕوانبە...

هەموو ئەندامان

8 ئەندام لە تیمی چارزان

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی چارزان

Founder &CEO of Çarzan 🟥☀️🟩 #kurdistan#çarzan

هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کارگێڕیی چارزان

(Co-Founder&COO of çarzan) فایزە مهدی عبدالعزیز، مامۆستای بەشی بەڕێوەبردنی کار (Business Management) لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. لە ساڵی ( ٢٠١٣) وە لە بواری فێرکردنی زانکۆیی کار دەکات و لە ساڵی ٢٠٢٥ پلەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی کار وەرگرتووە. بوارە سەرەکییەکانی خوێندن و کارکردنی لە بەڕێوەبردنی کار و بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی دەسوڕێتەوە، لەگەڵ گرنگیدان بە فێرکردنی ئەکادیمی و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیان.

بەڕێوبەری بەشی ئایتی

سڵاو! من توانست کۆد، سۆفتوێر دیڤێلۆپەرم زیاتر لە ٧ ساڵ ئەزموونم هەیە. لە بواری دروستکردنی: ١- ماڵپەڕ ٢- ئەپی مۆبایل ٣- سیستەمی داتابەیس ٤- پەرەپيانی مۆديلی زیرەکی دەستکرد و ترەینینگ.

گەشەپێدەری وێبسایت

گەشەپێدەری وێبسایت

ئەندازیار و بەرێوبەری ویبسایت و سێرڤەرەکان

رەوان رەشاد ئاکرەیی، بەڕێوەبەری وێبسایت و سێرڤەرەکان لە Çarzan؛ سەرپەرشتیاری ژێرخانی تەکنیکی و سیستەمە دیجیتاڵییەکان، بەرپرسیار لە پاراستنی ئاسایش و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و بەردەوامیی سەکۆ دیجیتاڵییەکانی پروژەکە.

بەرێوبەری بەشی پەیوەندیەکانی چارزان

.

پارێزەی یاسای چارزان

Legal Representative of the Çarzan پارێزەر / دڵێر بەهجەت عبداللە پسپۆڕی یاسایی – ئەندامی تیم دڵێر بەهجەت عەبدوڵڵا دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی دهۆکە، لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦–٢٠١٧.لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا، لە بوارەکانی پارێزەرایەتی و کار و کاروباری یاسایی چالاکە و ئەزموونی کاری فراوانی لە بواری یاسادا هەیە، بە تایبەتی لە دادگا و دامەزراوە و دەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.لە ماوەی ئەزموونی کاری خۆیدا، بە شێوەیەکی پیشەیی لە شوێنکەوتنی کارە یاساییەکان و پشتیوانی یاسایی بەشداری کردووە. زمانەکان: * کوردی * عەرەبی

راوێژکاری وێبگەری چارزان

project Advisor Of Çarzan ئەحمەد محمد نوح ئەندامی تیمی Çarzan رێزدار/( ئەحمەد محمد نوح ) خاوەنی ئەزموونێکی چەندین ساڵەیە لە بواری پەروەردە، بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگا. پێشتر وەک مامۆستا کاری کردووە و دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر بووە و تا ساڵی ٢٠٢٣ لەم پۆستەدا بەردەوام بووە. لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار بووە و لە پرۆسەی یاسادانان و چاودێریکردنی کارەکانی حکومەتدا بەشداری دەکات. لە کار و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا پێگەیەکی بەرز و ناسراوی هەیە و بەردەوام بەشداری لە کارە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکانی کۆمەڵگا دەکات. ڕۆڵی بەرێزیان لە Çarzan ئەزموونی پەروەردەیی، بەڕێوەبردنی، پەرلەمانی و کۆمەڵایەتیی بەڕێز ئەحمەد محمد نوح، بەهایەکی گرنگە لە تیمی Çarzan و پشتگیرییەکی بەهێزە بۆ ئامانجەکانی پڕۆژەکە لە بواری پەروەردە، تواناسازی و پەرەپێدانی کۆمەڵگا.