مەرج و ڕێساکانی بەکارهێنانی وێبگەی چارزان
دواین نوێکردنەوە: ٢٧ی ئاب ٢٠٢٦
بەخێربێیت بۆ چارزان، پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی کوردی بۆ بڵاوکردنەوە، هاوبەشکردن و دەستگەیشتن بە زانین، بابەت و ناوەڕۆکی پەروەردەیی و ئەکادیمی بە زمانی کوردی.
تکایە پێش تۆمارکردن، بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی چارزان، ئەم مەرج و ڕێسایانە بە وردی بخوێنەوە. تۆمارکردن و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی چارزان بە مانای خوێندنەوە، تێگەیشتن و قبوڵکردنی ئەم مەرجانەیە.
١. ئامانج و مەبەستی چارزان
چارزان پلاتفۆرمێکی ئەکادیمی و پەروەردەییە کە ئامانجی سەرەکیی بڵاوکردنەوە و هاوبەشکردنی زانین، زانیاری، بابەت، ئەزموونی خوێندنی، توێژینەوە و ناوەڕۆکی بەسوود بە زمانی کوردییە.
چارزان هەوڵ دەدات ژینگەیەکی ئارام، ئەکادیمی، پیشەیی و ڕێزدارانە بۆ بەکارهێنەران و نووسەران دابین بکات.
بەکارهێنەر دەبێت چارزان تەنها بۆ مەبەستێکی ڕاست، ڕەوا و یاسایی بەکاربهێنێت و لە هەر بەکارهێنانێک کە زیان بە وێبگە، سیستەم، بەکارهێنەران، نووسەران یان کەسانی تر بگەیەنێت خۆی بپارێزێت.
٢. دروستکردنی هەژمار و زانیاریی بەکارهێنەر
٢.١ زانیاریی ڕاست و دروست
کاتێک هەژمارێک لە چارزان دروست دەکەیت، دەبێت هەموو زانیارییەکانت بە شێوەیەکی ڕاست، دروست و نوێ تۆمار بکەیت.
دەبێت ناوی ڕاستەقینەی خۆت بە ڕێنووسی دروستی کوردی بەکاربهێنیت.
دەبێت ئیمەیڵ و زانیارییە ئەکادیمییەکانت بە زانیاریی ڕاست تۆمار بکەیت.
بەکارهێنانی ناوی ساختە، ناسنامەی نادروست یان زانیاریی هەڵە بۆ گومڕاکردنی بەکارهێنەرانی تر قبوڵ ناکرێت.
بەکارهێنەر بەرپرسیارە لە نوێکردنەوەی زانیارییەکانی هەژمارەکەی، کاتێک گۆڕانکارییان تێدا ڕوودەدات.
٢.٢ تەنها یەک هەژمار
هەر بەکارهێنەرێک تەنها مافی دروستکردنی یەک هەژماری چارزان هەیە.
دروستکردنی چەند هەژمار بەبێ هۆکارێکی ڕەوا، بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکان، دوورخستنەوەی بەرپرسیارێتی یان خۆدزینەوە لە هەرێک لە ڕێساکانی چارزان قبوڵ ناکرێت.
٢.٣ پاراستنی هەژمار
پاراستنی هەژمارەکەت بەرپرسیارێتیی خۆتە.
وشەی نهێنییەکەت لەگەڵ هیچ کەسێک هاوبەش مەکە.
وشەی نهێنییەکی بەهێز و جیاواز بەکاربهێنە.
ئەگەر گومان دەکەیت کە کەسێکی تر دەستی بە هەژمارەکەت گەیشتووە، دەبێت بە زوویی هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هەژمارەکەت بنێیت.
بەکارهێنەر بەرپرسیاری هەر چالاکییەکە کە لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە ئەنجام دەدرێت، مەگەر ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوون سەلمێنرێت کە دەستگەیشتنەکە بەبێ مۆڵەت بووە.
٣. بەکارهێنانی هەژماری کەسانی تر
چوونە ناو، بەکارهێنان، دەستگرتن یان بەکارهێنانی هەژماری کەسێکی تر بەبێ مۆڵەتی خاوەن هەژمارەکە قەدەغەیە.
هەر بەکارهێنەرێک تەنها دەبێت هەژماری خۆی بەکاربهێنێت و نابێت هەژمارەکەی بە کەسێکی تر بۆ بەکارهێنان بدات.
٤.تەمەن و مافی بڵاوکردنەوە
تەنها کەسانی ٢٠ ساڵ و سەرووتر مافی دروستکردنی پرۆفایل و بڵاوکردنەوەی بابەتیان لە چارزان هەیە. کەسانی خوار ٢٠ ساڵ نابێت پرۆفایل دروست بکەن یان بابەت بڵاو بکەنەوە.
٥. زمانی ناوەڕۆک
چارزان پلاتفۆرمێکی کوردییە و هەموو بابەت و ناوەڕۆکی سەرەکیی بڵاوکراوە دەبێت بە زمانی کوردی بێت.
نووسەر دەبێت ڕێنووس، زمان و دەربڕینی گونجاوی کوردی بەکاربهێنێت.
ناوەڕۆکێک کە بە زمانی عەرەبی، ئینگلیزی یان زمانی بێگانەیەکی تر بە شێوەی سەرەکی نووسراوە، بۆ بڵاوکردنەوەی ئاسایی لە چارزان قبوڵ ناکرێت.
بەکارهێنانی ناوی زانستی، وشەی تەکنیکی، ناوی کەس و دامەزراوە، ناوی کتێب و سەرچاوە، یان بەشێکی پێویست لە سەرچاوەی زمانێکی تر، لە چوارچێوەی بابەتێکی کوردیدا ڕێگەپێدراوە؛ بە مەرجێک ناوەڕۆکی سەرەکی بە کوردی بێت و مافەکانی خاوەن ناوەڕۆک پێشێل نەکرێت.
٦. ناوەڕۆکی ئەکادیمی و پەیوەندیدار
ناوەڕۆکی بڵاوکراوە دەبێت پەیوەندیدار بە یەکێک لەم بوارانە بێت:
خوێندن و پەروەردە؛
زانست و زانستە مرۆییەکان؛
توێژینەوە و لێکۆڵینەوە؛
فێربوون و پەرەپێدانی تواناکان؛
ئەزموونی ئەکادیمی؛
تەکنەلۆجیا و زانیاری؛
بابەتە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە پەیوەندیدار بە مەبەستی فێرکاری و زانستی؛
یان هەر بابەتێکی تری پەیوەندیدار بە ئامانج و مەبەستی چارزان.
ناوەڕۆکی ناپەیوەندیدار بە ئامانجی پلاتفۆرم، هەراسانکردن، سووکایەتی، هەڕەشە، توندوتیژی، بانگەشەی زیانبەخش، ناوەڕۆکی دژ بە یاسا یان ناوەڕۆکی زیانبەخش قبوڵ ناکرێت.
٧. ناوەڕۆکی سیاسی، ئاینی و بانگەشە
چارزان پلاتفۆرمێکی ئەکادیمی و پەروەردەییە. بۆیە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی:
سیاسی؛
حیزبی؛
ئاینی یان بانگەشەی ئاینی؛
بانگەشەکردن و ریکلام بۆ ، گرووپ، کەس یان لایەنێک؛
لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ئاسایی لە چارزان قبوڵ ناکرێت.
ئەم سنوورە بۆ پاراستنی ژینگەیەکی ئارام، هاوسەنگ، ئەکادیمی و گونجاو بۆ هەموو بەکارهێنەران دانراوە.
٨. ڕاستی و دروستی ناوەڕۆک
نووسەر بەرپرسیارە لە دروستی ناوەڕۆکی بابەتەکەی.
پێش بڵاوکردنەوە، نووسەر دەبێت:
زانیارییەکان بە وردی بپشکنێت؛
تا دەتوانێت پشت بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ببەستێت؛
لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ساختە، هەڵە، بێسەرچاوە یان گومانلێکراو خۆی بپارێزێت؛
ئەگەر بابەتەکە تێکەڵەی ڕاستی، لێکدانەوە و بۆچوون بێت، جیاوازیی نێوانیان بە ڕوونی بۆ خوێنەر دیاری بکات.
بڵاوکردنەوەی زانیارییەکی هەڵە یان پشتڕاستنەکراو کە بتوانێت زیان بە تاک، کۆمەڵگە، دامەزراوە یان کۆمپانیا بگەیەنێت قبوڵ ناکرێت.
٩. ئاماژەدان بە سەرچاوە
هەر کاتێک نووسەر زانیاری، بیرۆکە، ئامار، دەق یان بەشێک لە ناوەڕۆک لە کتێب، وتار، توێژینەوە، وێبگە، ڕاپۆرت یان سەرچاوەیەکی تر وەردەگرێت، دەبێت بە شێوەیەکی ڕوون و گونجاو ئاماژە بە سەرچاوەکە بدات.
سەرچاوەکان دەبێت تەواو و دروست بنووسرێن، بۆ ئەوەی خوێنەر بتوانێت سەرچاوەکە بدۆزێتەوە و زانیارییەکە بپشکنێت.
١٠. مافی نووسەر و دزەپێکردنی بەرهەم
هەموو ناوەڕۆکێک کە لە چارزان بڵاو دەکرێتەوە دەبێت:
١.بەرهەمی ڕەسەنی نووسەر بێت؛ یان
٢.نووسەر مافی یاسایی بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی هەبێت.
دزەپێکردنی بەرهەم بریتییە لە وەرگرتنی بیرۆکە، دەق، توێژینەوە، لێکۆڵینەوە، وێنە، گرافیک یان بەرهەمی کەسێکی تر و پێشکەشکردنی وەک بەرهەمی خۆت.
کۆپیکردن، گۆڕینی دەق بە شێوەیەکی کەم و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی کەسانی تر بەبێ مۆڵەت یان بەبێ ئاماژەدانی دروست بە سەرچاوە و خاوەن مافەکە قبوڵ ناکرێت.
دزەپێکردنی بەرهەم دەتوانێت ببێتە هۆی سڕینەوەی ناوەڕۆک، سنووردارکردنی هەژمار یان داخستنی هەژمار.
١١. مافەکانی ناوەڕۆکی نووسەران
مافی نووسەرایەتیی هەر بابەتێک بە گشتی بۆ نووسەر یان خاوەن مافی یاسایییەکەی دەمێنێتەوە، مەگەر بە ڕێککەوتنێکی جیاواز دیاری کرابێت.
بڵاوکردنەوەی بابەت لە چارزان بە مانای گواستنەوەی مافی نووسەرایەتی بۆ چارزان نییە.
چارزان دەتوانێت ناوەڕۆکی بڵاوکراوە لە چوارچێوەی کارکردنی پلاتفۆرمەکەدا پیشان بدات، بەڵام نووسەر بەرپرسیاری دڵنیابوونە لە مافی یاساییی دەق، وێنە، گرافیک، ڤیدیۆ و هەر ناوەڕۆکێکی بەکارهاتوو لە بابەتەکەی.
١٢. وێنە و ناوەڕۆکی هاوپێچ
هەر بابەتێک کە بڵاو دەکرێتەوە دەبێت وێنەیەکی گونجاو و پەیوەندیداری هەبێت، کاتێک سیستەمی بڵاوکردنەوە داوای وێنە دەکات.
وێنەکە دەبێت:
پەیوەندیدار بە بابەتەکە بێت؛
گونجاو بۆ ژینگەی ئەکادیمی بێت؛
مافی بەکارهێنانی هەبێت یان بە شێوەیەکی یاسایی بۆ بەکارهێنان بەردەست بێت؛
مافی نووسەر، خاوەن وێنە یان کەسانی تری پەیوەندیدار پێشێل نەکات.
بەکارهێنانی وێنەی دزراو، وێنەی بەبێ مۆڵەت یان وێنەی گومڕاکەر قبوڵ ناکرێت.
١٣. سەرچاوە فێرکارییەکان و ڤیدیۆ
بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەی فێربوون، بەکارهێنانی بەستەر یان ڤیدیۆی سەرچاوە فێرکارییەکان، لەوانە ڤیدیۆکانی YouTube، ڕێگەپێدراوە بە مەرجێک:
پەیوەندیدار بە بابەتەکە بێت؛
ناوەڕۆکەکە گونجاو بێت؛
مافەکانی خاوەن بەرهەم پێشێل نەکرێت؛
بەکارهێنانی ناوەڕۆکەکە بە شێوەیەکی نایاسایی نەبێت.
١٤. ڕێزگرتن لە بەکارهێنەرانی تر
هەموو بەکارهێنەران دەبێت بە شێوەیەکی ئەکادیمی، پیشەیی و ڕێزدارانە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن.
ئەم کردارە قبوڵ ناکرێن:
سووکایەتی و جنێودان؛
هەراسانکردن یان هەڕەشەکردن؛
هێرشکردنە سەر کەسێک بەهۆی کەسایەتی یان تایبەتمەندییەکانی؛
شێواندنی گفتوگۆ و ژینگەی ئەکادیمی؛
دروستکردنی ناکۆکی بە مەبەستی زیانگەیاندن بە بەکارهێنەرانی تر.
١٥. زانیاریی تایبەت و هەستیاری
بڵاوکردنەوەی زانیاریی تایبەتی یان هەستیاری کەسانی تر بەبێ مۆڵەتی ئەوان قەدەغەیە.
لەوانە:
ئیمەیڵ؛
ژمارەی مۆبایل؛
ناونیشانی تایبەت؛
زانیاریی ناسنامەیی؛
داتای کەسی؛
زانیاریی دارایی یان هەستیاری؛
و هەر زانیارییەکی تر کە بە شێوەیەکی نایاسایی یان بێ مۆڵەت تایبەتی دادەنرێت.
بەکارهێنەر بەرپرسیارە لەوەی زانیاریی تایبەتی کەسانی تر بەبێ مۆڵەت بڵاونەکاتەوە.
١٦. بەکارهێنانی خراپی سیستەم
هەر جۆرە هەوڵێک بۆ تێکدانی سیستەم، تێپەڕاندنی پاراستن یان زیانگەیاندن بە کارکردنی چارزان قەدەغەیە.
لەوانە:
هاککردن یان هەوڵدان بۆ هاککردن؛
دەستگەیشتنی نایاسایی بە داتا یان هەژماری کەسانی تر؛
تێکدانی سیستەم یان خزمەتگوزاری؛
گۆڕین یان تێکدانی داتا بەبێ مۆڵەت؛
تێپەڕاندنی سیستەمەکانی پاراستن؛
بەکارهێنانی کەلێنی ئاسایشی بۆ زیانگەیاندن؛
هەر کردارێک کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایش، بەردەوامی یان کارکردنی وێبگە هەبێت.
١٧. ناوەڕۆکی دووبارە
بڵاوکردنەوە یان ناردنی پەیام و بابەتی دووبارە، بێپەیوەندی یان ناخوازیراو بە مەبەستی پڕکردنەوەی وێبگە یان ڕاکێشانی سەرنج.
بەستەر؛
ڕیکلام؛
پەیام؛
ناوەڕۆکی هاوشێوە؛
یان هەر ناوەڕۆکێکی تر بە شێوەی دووبارە ،
قبوڵ ناکرێت.
١٨. بەرپرسیاریی نووسەر و بەکارهێنەر
هەر بەکارهێنەرێک بە تەنیا بەرپرسیاری ناوەڕۆک، زانیاری، فایل و هاوپێچەکانی خۆیە کە لە چارزان بڵاوی دەکاتەوە یان باری دەکات.
نووسەر دەبێت پێش بڵاوکردنەوە:
سەرچاوە و بەڵگەکانی زانیارییەکان بپشکنێت؛
دڵنیابێت کە ناوەڕۆکەکەی دزەپێکراو نییە؛
مافی بەکارهێنانی دەق، وێنە، گرافیک و سەرچاوەکانی بەکارهاتووی هەبێت؛
سەرچاوەکان بە شێوەیەکی ڕوون دیاری بکات؛
دڵنیابێت کە ناوەڕۆکەکە پێچەوانەی ئەم مەرج و ڕێسایانە نییە.
بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک لە چارزان نووسەر لە بەرپرسیاریی ناوەڕۆکەکەی دوور ناخاتەوە.
١٩. پشکنین، ڕەتکردنەوە، دەستکاریکردن و لابردنی ناوەڕۆک
چارزان مافی خۆی دەپارێزێت کە ناوەڕۆکێک کە لەگەڵ ئەم مەرج و ڕێسایانەدا نەگونجێت:
ڕەت بکاتەوە؛
پێش بڵاوکردنەوە داوای چاککردنەوەی لە نووسەر بکات؛
بە پێی پێویستییەکانی پلاتفۆرم دەستکاری یان ڕێکخستنی بکات؛
لە وێبگەکە لایببات؛
بڵاوکردنەوە یان بینینی ناوەڕۆک سنووردار بکات؛
دەستگەیشتن بە هەندێک تایبەتمەندی سنووردار بکات؛
ئاگاداریی بەکارهێنەر بدات؛
یان لە حاڵەتی پێشێلکاریی گرنگ یان دووبارەدا هەژمارەکە کاتی یان هەمیشەیی داخات.
لە حاڵەتە گرنگەکاندا، چارزان دەتوانێت بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی نووسەر هەنگاوی پێویست بنێت.
٢٠. سیستەمی ئەستێرە و پلەبەندیی نووسەران
چارزان دەتوانێت بۆ هاندانی نووسەرانی چالاک و بەکوالێتی سیستەمێکی پلەبەندی بە ئەستێرە بەکاربهێنێت.
پلەبەندی بە تەنها بە ژمارەی بابەت یان ژمارەی سەردان دیاری ناکرێت، بەڵکو کۆمەڵێک هۆکار لەبەرچاو دەگیرێت، لەوانە:
کوالێتی + متمانە + چالاکی + ئەزموون + سەردان و بەشداریی خوێنەران + پابەندی بە ڕێسا
⭐ ١ ئەستێرە — نووسەری سەرەتایی
نووسەرێکی پشتڕاستکراوەیە کە مافی نووسین لە بوارە دیاریکراوەکان وەردەگرێت و دەبێت بابەتی سەرکەوتوو و پابەند بە ڕێسا بڵاو بکاتەوە بۆ بەرزبوونەوە بۆ پلەی داهاتوو.
⭐⭐ ٢ ئەستێرە — نووسەری چالاک
نووسەرێکە کە چالاکیی بەردەوامی هەیە، بابەتەکانی کوالێتیی باشن، خوێنەر سەردانی بابەتەکانی دەکات و پابەندیی باشی بە ڕێساکان هەیە.
⭐⭐⭐ ٣ ئەستێرە — نووسەری متمانەپێکراو
نووسەرێکە کە ئەزموونی دیاریکراوی لە بوارەکانی خۆی هەیە، ژمارەیەکی باشی بابەتی بڵاوکردووەتەوە و سەردان و بەشداریی خوێنەران لە بابەتەکانی بەرزە.
دەتوانێت داوای مافی نووسین لە بوارە زیاترەکان بکات.
⭐⭐⭐⭐ ٤ ئەستێرە — نووسەری پێشکەوتوو
نووسەرێکە کە ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە لە نووسین، بابەتی زۆر و بەکوالێتیی بڵاوکردووەتەوە و متمانەی بەڕێوەبەرایەتی و خوێنەران بەدەستهێناوە.
دەتوانێت داوای چالاکبوون لە بوارە نوێکان بکات و لە حاڵەتی گونجاودا شایستەی وەرگرتنی کارتی متمانەی نووسەر بێت.
⭐⭐⭐⭐⭐ ٥ ئەستێرە — نووسەری تایبەت و باوەڕپێکراو
نووسەرێکی بەئەزموون و کاریگەرە کە مێژووی چالاکیی بەهێز، بابەتی زۆر و بەکوالێتیی بەرز و کاریگەریی ڕوونی لەسەر خوێنەران هەیە.
دەتوانێت مافی نووسین لە زۆربەی بوارە پەسەندکراوەکان وەربگرێت و لە حاڵەتی گونجاودا شایستەی کارتی متمانەی تایبەت بێت.
بەرزبوونەوەی پلەی نووسەر هیچ کاتێک بە تەنها بە ژمارەی بابەت یان سەردان دیاری ناکرێت.
٢١. بەشداریی خوێنەران لە سیستەمی متمانە
خوێنەران و بەکارهێنەران بەشێکی گرنگن لە باشترکردنی کوالێتی و متمانەی ناوەڕۆکی چارزان.
ئەگەر بەکارهێنەرێک هەڵەیەک، سەرچاوەیەکی نەگونجاو، زانیارییەکی گومانلێکراو یان پێشێلکردنی یاساکانی لە بابەتێکدا بینی، دەتوانێت لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵا و پێشنیارەکانی چارزان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی بکات.
ئامانجی ئەم پرۆسەیە تەنها ڕەخنەگرتن نییە؛ بەڵکو یارمەتیدانە بۆ پشکنین، ڕوونکردنەوە و چاککردنەوەی ناوەڕۆک.
٢٢. سنووری بەرپرسیاریی چارزان
چارزان هەوڵ دەدات زانیارییە ڕاست، دروست و تا دەتوانێت نوێ بڵاو بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت گەرەنتی بکات کە هەموو ناوەڕۆکەکان لە هەموو کاتێکدا بێهەڵە یان نوێترین زانیاری بن.
هەر نووسەرێک بەرپرسیاری ناوەڕۆکی بابەتەکانی خۆیەتی، لەگەڵ بیر و بۆچوونە تایبەتییەکانی کە لە بابەتەکەدا دەربڕدراون.
زانیاری و ناوەڕۆکی چارزان بە شێوەی گشتی بۆ مەبەستی زانین و ئاگادارکردنەوەیە و نابێت بە جێگرەوەی ڕاوێژی یاسایی، پزیشکی، دارایی یان پیشەیی لێک بدرێتەوە.
لە سنووری یاسا و بەرپرسیارییە جێبەجێکراوەکاندا، چارزان بەرپرسیاری ئەو زیانانە نییە کە لە ئەنجامی پشتبەستن بە ناوەڕۆک یان بەکارهێنانی وێبگە ڕوودەدەن، تا ئەو ڕادەیەی کە یاسای جێبەجێکراو بە شێوەیەکی تر دیاری نەکات.
٢٣. پاراستنی زانیارییە کەسییەکان
چارزان پابەند دەبێت بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەران لە چوارچێوەی سیاسەتی تایبەتمەندی و یاساکانی جێبەجێکراو.
شێوازی کۆکردنەوە، بەکارهێنان، پاراستن و هەڵگرتنی زانیارییە کەسییەکان دەبێت لە سیاسەتی تایبەتمەندیی چارزان ڕوون بکرێتەوە.
٢٤. بەکارهێنانی یاسایی
بەکارهێنەر نابێت چارزان بۆ هیچ چالاکییەک بەکاربهێنێت کە پێچەوانەی یاساکانی جێبەجێکراو بێت یان زیان بە ماف، ئازادی، پاراستن و ئاسایشی کەسانی تر بگەیەنێت.
هەر بەکارهێنەرێک بەرپرسیارە لە پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی جێبەجێکراو لە شوێنی خۆی.
٢٥. گۆڕینی مەرج و ڕێساکان
چارزان مافی خۆی دەپارێزێت کە لە هەر کاتێکدا بەپێی پێویستییە یاساییەکان، ئاسایشی پلاتفۆرم، گۆڕانکاریی تەکنیکی و پێویستییەکانی بەکارهێنەران ئەم مەرج و ڕێسایانە نوێ بکاتەوە، بگۆڕێت یان بەشی نوێی بۆ زیاد بکات.
ئەگەر گۆڕانکارییەک گرنگ بێت، چارزان هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی گونجاو بەکارهێنەران ئاگادار بکاتەوە.
بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی وێبگە دوای جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکان بە مانای قبوڵکردنی مەرج و ڕێساکانی نوێ دادەنرێت.
٢٦. سڕینەوە یان داخستنی هەژمار
لە حاڵەتی پێشێلکردنی ئەم مەرج و ڕێسایانە، چارزان دەتوانێت بەپێی جۆر و گرنگیی پێشێلکارییەکە:
ئاگاداری بەکارهێنەر بدات؛
ناوەڕۆک بسڕێتەوە؛
بڵاوکردنەوە یان دەستگەیشتن سنووردار بکات؛
هەژمارەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕابگرێت؛
یان هەژمارەکە بە شێوەی کاتی یان هەمیشەیی داخات.
پێشێلکارییە گرنگەکان یان دووبارەبوونەوەی پێشێلکاری دەتوانێت ببێتە هۆی داخستنی هەژمار بەبێ پێویستی بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، تا ئەو ڕادەیەی یاسای جێبەجێکراو بە شێوەیەکی تر دیاری نەکات.
٢٧. ڕەزامەندی بە مەرجەکان
بە تۆمارکردن و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی چارزان، بەکارهێنەر پشتڕاست دەکاتەوە کە:
ئەم مەرج و ڕێنماییانەی خوێندووەتەوە؛
لە ناوەڕۆک و مەرجەکانیان تێگەیشتووە؛
ڕازییە بە پابەندبوون بەوان؛
و بەرپرسیارێتیی بەکارهێنانی هەژمار، ناوەڕۆک و فایلەکانی خۆی دەگرێتە ئەستۆ.
ئەگەر بەکارهێنەر لەگەڵ بەشێک لەم مەرجانەدا هاوڕا نەبێت، نابێت بەشەکانی خزمەتگوزاریی چارزان بەکاربهێنێت کە پێویستیان بە قبوڵکردنی ئەم مەرجانە هەیە.
٢٨. پەیوەندی بە چارزان
بۆ پرسیار، تێبینی، پێشنیار، سکاڵا یان ئاگادارکردنەوەی چارزان لە کێشەیەکی پەیوەندیدار بە ناوەڕۆک یان وێبگە، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت:
ئیمەیڵ: info@çarzan.com
دواین نوێکردنەوە: ٢٧ی ئاب ٢٠٢٦
بەکارهێنانی چارزان دوای خوێندنەوەی ئەم مەرج و ڕێسایانە بە مانای قبوڵکردنی ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەنامەیەیە