تێزەکە لێکۆڵینەوەیەکی ڕێزمانییە لەسەر ڕستە و دەق لە زمانی کوردیدا بەپێی "تیۆری چیوەبریژەکان" و بۆچوونەکانی کینیس پایک. ئامانجی ئامادەکردنی شیکارییەکی ورد و قووڵی ڕێزمانییە بۆ پێکهاتەکانی زمانی کوردی کە لە ڕێزمانی کۆن تێپەڕێت و دەستنیشانی تایبەتمەندییە زمانەوانییەکان بکات
بابەتە ئەکادیمییەکان و توێژینەوەکان
گەڕان بکە لە ناو سەدان بابەت، توێژینەوە، و وتاری زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا.
دەرخستنی ئەوەی کە حەکایەتی فۆلکلۆریی کوردی تەنیا بۆ خۆشگوزەرانی و چیرۆکخوانین نییە، بەڵکو گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە لە بەهاکانی ژیان، پەروەردە، و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی سەر تاکی کورد و کۆمەڵگە.
تێزێکی دکتۆرایە لەسەر لێکۆڵینەوەی زمانەوانی بەراوردکاری لە نێوان زمانی کوردی و ئینگلیزیدا. تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی پێکهاتەی دەماتەکان لە هەردوو زمانەکەدا و دەستنیشانکردنی جیاوازی و هاوبەشییەکانیان لەسەر ئاستی مۆرفۆلۆجی و ڕستەسازی.
تێزێکی دکتۆرایە سەر بە زانکۆی سەلاحەدین (٢٠٢٣)، لە ئەیستاتیکا و جوانیناسیی شیعرەکانی شاعیر "نەوزاد ڕەفعەت" دەکۆڵێتەوە. توێژینەوەکە بە ڕێبازی شیکاریی وەصفی لە چوار دیوانی شاعیردا، تیشک دەخاتە سەر ڕەگەزە جوانیناسییەکان لە ڕووی زمان، ڕەوانبێژی، کێش و سەروا، مۆسیقای شیعر و وێنەی هونەری.
ئەم لێکۆڵینەوەیە باس لە هەردوو ڕەهەندی شیعریی وەفایی دەکات کە بریتین لە شیعری دلداری (لە جۆرەکانی مجازی و حەقیقی و جەستەیی) و گرنگیدان بە شیعری ئایینی و سۆفییانە. توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن لە شیعری وەفاییدا پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دڵداری، ئایین و سۆفیگەریدا هەیە و هەریەکەیان بەشێكی گرنگی ئەزموونی شیعریی ئەون.
ئەم توێژینەوەیە پلانی ستراتیژیی ۲۰ ساڵەی (٢٠٢٦-٢٠٤٦) بۆ گەشەپێدانی توێژینەوەی ئەرێنی و زانستی لە بەشی بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو. ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی ژێرخانی توێژینەوە، دروستکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و کەرتی تایبەت، و خۆگونجاندنە لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابووری و دیجیتاڵییەکان.
تێزێکی دکتۆرایە لە زانکۆی سەلاحەدین کە لە ڕێگەی تیۆرییە هاوچەرخەکانی گێڕانەوەناسییەوە شیکردنەوە بۆ بنەماکانی گێڕانەوە لە چوار چێرۆکە شێعرییەکەی فەقیێ تەیران (شێخی سەنعان، بەرعەسیص، زەنبیلفرۆش، دم دم) دەکات بۆ خستنەڕووی قووڵایی ئەدەبی کلاسیکی کوردی.
فلاشکارتی پیتەکانی زمانی کوردی بۆ فێربوونی ئاسانی پیتەکانی زمانی کوردی، ئامادەکردنی م. چرا ڕێبوار. بڵاوکردنەوەی پلاتفۆرمی چارزان çarzan
ماددەی هۆشبەر چییە؟ ماددەی هۆشبەر (Substance/Drug) بریتییە لە هەر ئاوێتەیەکی کیمیایی یان سروشتی کە کاتێک دەچێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە کۆئەندامی دەمار، کارکردنی مێشک، هەست و نەست، هۆشیاری، و ڕەفتاری مرۆڤ.
د. رهشاد كهمال ئاكرەییشێخ موحەممەد مەجزووب كوڕێ مەلە ئیسماعیلێ ئاكرەیى یە، ناڤداره ب (سەیدایێ...
دوای خوێندنەوەی کتێبی Deep Work: Rules for Focused Success) in a Distracted World ) (کاری قووڵ: یاساکانی سەرکەوتنی تەرکیزکراو لە جیهانێکی پڕ لە سەرنجلادان ) ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک سەرنجم ڕاکێشا، گرنگیی توانای تەرکیزکردنە لە سەردەمێکدا کە سەرنجمان بەردەوام لەلایەن مۆبایل، سۆشیال میدیا و زۆریی کارەکانەوە پەرت دەکرێت. ئەم کتێبە تەنها باس لە کارکردن ناکات؛ بەڵکو ڕوانگەیەکە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کات، سەرنج و توانای فکری بە شێوەیەکی کاریگەرتر.
مایکڕۆسکۆپ مایکڕۆسکۆپی تاقیگەیی ئامێرێکی وردەکارییە کە بۆ گەورەکردن و پشکنینی ئەو زیندەوەرانەی، کە بە چاوی ئاسایی ناتوانرێت ببینرێن. وەک خانە، بەکتریا و وردە زیندەوەران. ئەم ئامێرە ئامرازێکی بنەڕەتییە لە بواری زانستی جۆراوجۆر، وەک زیندەزانی، پزیشکی، زانستی ماددە و کیمیا.