فایزە مهدی عبدالعزیز

فایزە مهدی عبدالعزیز

بەڕێوەبەر
خوێندنی باڵا (ماستەر/دکتۆرا) 18 بینەری پڕۆفایل 19 بینەری بڵاوکراوەکان
ژیاننامە
فایزە مهدی عبدالعزیز مامۆستای بەشی بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/کۆلێژی تەکنیکی سۆران. لە ساڵی 2013ەوە لە بواری فێرکردن کار دەکات و لە ساڵی 2025 پلەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی کار وەرگرتووە. بوارەکانی پسپۆڕی بریتین لە بەڕێوەبردنی کار، بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی، سەرچاوە مرۆییەکان (HRM)، و مارکێتینگ، بە سەرنجی تایبەت بە فێرکردنی قوتابیان و توێژینەوەی زانستی.
تکایە چاوەڕوانبە...

بڵاوکراوەکان

4
2026-09-13
پلانی ستراتیژی ۲۰ ساڵە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان له بواری بەڕێوەبردنی کار لە هەرێمی کوردستان (٢٠٢٦ - ٢٠٤٦)

ئەم توێژینەوەیە پلانی ستراتیژیی ۲۰ ساڵەی (٢٠٢٦-٢٠٤٦) بۆ گەشەپێدانی توێژینەوەی ئەرێنی و زانستی لە بەشی بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو. ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی ژێرخانی توێژینەوە، دروستکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و کەرتی تایبەت، و خۆگونجاندنە لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابووری و دیجیتاڵییەکان.

2026-08-31
(Deep Work) هونەری تەرکیزکردن لە جیهانێکی پڕ لە سەرنج‌لادان

دوای خوێندنەوەی کتێبی Deep Work: Rules for Focused Success) in a Distracted World ) (کاری قووڵ: یاساکانی سەرکەوتنی تەرکیزکراو لە جیهانێکی پڕ لە سەرنج‌لادان ) ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک سەرنجم ڕاکێشا، گرنگیی توانای تەرکیزکردنە لە سەردەمێکدا کە سەرنجمان بەردەوام لەلایەن مۆبایل، سۆشیال میدیا و زۆریی کارەکانەوە پەرت دەکرێت. ئەم کتێبە تەنها باس لە کارکردن ناکات؛ بەڵکو ڕوانگەیەکە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کات، سەرنج و توانای فکری بە شێوەیەکی کاریگەرتر.

2026-08-23
کاریگەری تواناکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لەسەر کەمکردنەوەی بێزاری لە کار

پوختەی توێژینەوەی ماستەر – 2025 کاریگەری تواناکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لەسەر کەمکردنەوەی بێزاری لە کار ئەم توێژینەوەیە کاریگەری تواناکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لەسەر کەمکردنەوەی بێزاری لە کار لەنێو فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە زانکۆ ئەهلییەکانی هەولێر دەخاتەڕوو. ئەنجامەکان نیشان دەدەن کە پەیوەندییەکی نەرێنی و بەرچاوی ئاماری لەنێوان بیرکردنەوەی داهێنەرانە و بێزاری لە کار هەیە؛ واتە پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی بێزاری لە کار و باشترکردنی دۆخی کارکردنی فەرمانبەران. لەنێوان ڕەهەندەکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەشدا، ڕوانین و نەرم وەک گرنگترین پێشبینیکەرەکان دەردەکەون.

2026-08-22
کاریگەریی پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد (ChatGPT) لەسەر فێربوون، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و بڕیاردانی سەربەخۆ

ChatGPT دەتوانێت کاریگەرییەکی گرنگ لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بڕیاردان هەبێت. بەکارهێنانی دروستی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ شیکردنەوەی زانیاری، بەراوردکردنی بۆچوونەکان و دۆزینەوەی چارەسەر. بەڵام پشتبەستنەوەی تەواو بە ChatGPT دەتوانێت توانای مرۆڤ بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ و هەڵسەنگاندنی زانیاری کەم بکات. بۆیە، باشترە ChatGPT وەک ئامرازێکی یارمەتیدەر بەکاربهێنرێت، نەک جێگرەوەی بیرکردنەوە و بڕیاردانی مرۆڤ.